پەرتووکی: «هۆنین»
نوسهر: ڕائید عوسمان
چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە مەنهەجی سەرەکی خولی «هۆنین»ـە کە لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە دوو هەزار نووسخەی لێ فرۆشرا، ڕێبەرێکی کرداری و هاوچەرخە بۆ دایکان و باوکان و پەروەردەکاران، کە تێیدا بنەماکانی پەروەردەی منداڵ لەسەر بنچینەی بیروباوەڕی ئیسلامی خراوەتە ڕوو. تایبەتمەندیی سەرەکیی پەرتووکەکە لەوە دایە کە تەنیا باس لە بناغە ئیمانییەکان ناکات، بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و کرداری ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە سەردەمییەکان دەبێتەوە، وەک: کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا، پەروەردەی سێکسی، چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەی پووچگەرایی و گومانە فیکرییەکان.
ئەم پەرتووکە هەوڵ دەدات نەخشەڕێگایەک پێشکەش بکات بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی خاوەن ناسنامەیەکی پتەو کە بتوانێت بە شێوەیەکی هاوسەنگ لەگەڵ جیهانی مۆدێرندا بژی.
|