دیموکراسی وەک خۆی»
نوسهر: د. نایف نەهار
چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە شیکارییەکی فیکریی بوێرانەیە کە چەمکی دیموکراسی لە بەرگە دروشماوییەکەی دادەماڵێت و حەقیقەتە فەلسەفی و عەقیدەییەکەی «وەک خۆی» دەخاتە ڕوو.
کرۆکی پەرتووکەکە لەسەر ئەم بنەمایە وەستاوە: دیموکراسی دەسەڵاتی ڕەهای یاسادانان (حاكمية) دەداتە مرۆڤ «گەل»، لە کاتێکدا جەوهەری یەکتاپەرستی لە ئیسلامدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە حاکمیەت تەنیا مافی خودایە.
ئەم بەرهەمە بانگەوازێکە بۆ تێگەیشتنێکی ڕیشەیی و قووڵ، تا خوێنەری موسڵمان لەسەر بناغەیەکی مەعریفیی پتەو، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر ئەم سیستەمە دیاری بکات.
|