جینەکانمم ناچارکرد!
نوسهر: د. موحەممەد وەلید
چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە: «جینەکانمم ناچارکرد!» وەڵامێکی هزریی بوێرانەیە بۆ ئەو دەنگەی کە ئیرادەی مرۆڤ لەبەردەم حەتمییەتی جینەکاندا بە بێدەسەڵات نیشان دەدات. نووسەر بە شێوازێکی وردبینانە پەردە لەسەر ئاڵۆزییەکانی زانست لە: «جینات و هۆرمۆنەوە تا مێشک» هەڵ دەماڵێت؛ بۆ ئەوەی ملکەچیی بایۆلۆجیا بسەلمێنێت و سنوورەکانیشی نیشان بدات.
پاشان، بەنێو تیۆرییە دەروونییەکان و دروشمە ئایدیۆلۆجییەکانی سەردەمدا تێ دەپەڕێت، تا لە کۆتاییدا مرۆڤ لە زیندانی «ناچاری» ڕزگار بکات و شکۆی «هەڵبژاردن»ـی بۆ بگەڕێنێتەوە. ئەم پەرتووکە تەنیا شیکارییەک نییە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ دووبارە ناسینەوەی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی خاوەن ئیرادە و بەرپرسیار، کە توانای هەیە لە سەرووی غەریزە و پاڵنەرە زگماکییەکانییەوە بوەستێت و مانایەکی بەرزتر بە بوونی خۆی ببەخشێت.
|