.download-link{font-size:20px!important; font-weight:bold}

کتێبخانە

پەیدابوونی کۆلێژەکان


نوسه‌ر:   جۆرج مەقدیسی

چاپ:  یەکەم


ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە دامەزراوەکانی خوێندن لە شارستانییەتی ئیسلامیدا. نووسەر بە باسکردنێکی سەرپێیی قایل نەبووە، بۆیە لە هەر بابەتێک دوابێت، بەشی پێویستی لەسەر وتووە ئینجا بەجێی هێشتووە. سێ بەندی بۆ خوێندنی ئیسلامی تەرخان کردووە، پاشانیش کاریگەریی دامەزراوە ئیسلامییەکانی لەسەر ڕۆژئاوای مەسیحی شەنوکەو کردووە. پەرتووکەکە وێنەیەکی گشتگیری خوێندنی ئیسلامی بۆ خوێنەر دەکێشێت و ئاشنای گۆشە دەگمەنەکانی ئەم دامەزراوە مەزنە دەکات. دەکرێت ناسینی ئەم مێژووە دەوڵەمەندە بەردەبازێک بێت بۆ پەڕینەوە لە هەژاریی فیکری و دامەزراوەیی ئێستا و داهاتوومان.