ئایینی ئیبراهیمی
نوسهر: ئیسماعیل موحەممەد عەلی
چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە؛ شیکارییەکی هەمەلایەنە و قووڵە بۆ یەکێک لە پرسە گەرم و هەستیارەکانی سەردەم. نووسەر بەوردبینییەکی زانستییەوە پـەردە لـەسـەر ڕەهەندە مێژوویی و سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکانی چەمکی «ئیبراهیـمـیـەتـی» هەڵدەماڵێت و، بەبوێرییەوە ڕووبەڕووی پرسیارە چارەنووسسازەکان دەبێتەوە. "ئـامـانـجە ڕاسـتـەقـیـنـەکان و دەسـتـە شـاراوەکانی پـشت ئەم پڕۆژەیە چین؟"
خاڵی جەوهەریی پەرتووکەکە، خستنەڕووی ئەم بیرۆکەیە لەسەر تەرازووی شەرع و، هەڵسەنگاندنیەتی بەپێی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلام، ئەم بەرهەمە تەنها ڕەخنەگرتن نییە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ تێگەیشتنێکی دروست و وەڵامدانەوەیەکی هۆشیارانە، هاوکات ڕوانگەی ئیسلام وەک بەدیلێکی شارستانی بۆ پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە دەخاتە ڕوو.
|