.download-link{font-size:20px!important; font-weight:bold}

کتێبخانە

مێژوویەکی زۆر کورتی ململانێکانی ئیسـرائیل - فەلەستین


نوسه‌ر:   ئیلان پاپێ

چاپ:  یەکەم


مێژوویەکی زۆر کورتی ململانێکانی ئیسـ،ـرائیل - فەلـ.ـەستین


کرۆکی ئەم پەرتووکە دەربارەی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی سەدان هەزار فەلـ.ـەستینی لە ساڵی ١٩٤٨ (نەکبە) دەدوێت. ئەم ڕووداوە نە کارەساتێکی لاوەکیی جەنگ بوو، نە هەڵهاتنێکی خۆویستانە بوو، بەڵکوو جێبەجێکردنی پیلانێکی سیستەماتیک بوو بۆ «پاکتاوی ڕەگەزیی» خاکی فەلـ.ـەستین.


«پەپێ» ئەم بۆچوونە شۆڕشگێڕانەیەی لەسەر بنەمای شیکردنەوەی وردی بەڵگەنامە و ئەرشیڤە سەربازییە نهێنییەکانی خودی ئیسـ،ـرائیل بنیات ناوە کە بۆ دەیان ساڵ دیدی گشتی شاردرابوونەوە.


 پەرتووکەکە ململانێکە لە کێشەیەکی سیاسیی سەر سنوور و ئاسایشەوە دەگوازێتەوە بۆ پرسیارێکی بنەڕەتیتر و ئەخلاقیتر، پرسیاری: «چۆنییەتی لەدایکبوونی خودی دەوڵەتەکە لەسەر وێرانە و ئازاری گەلێکی دیکە».