برینە کۆنەکەی کۆماری مەهاباد

برینە کۆنەکەی کۆماری مەهاباد

ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی سەرکردە و مەلای کورد، «قازی محەممەد»ـە؛ سەرۆکی کۆماری مەهابادی جوانەمەرگ، گۆڕی پڕ نوور بێت.

ئەوەی جێی داخ و خەمە، ئەوەیە کورد هێشتاش هەمان خیانەت و پشتتێکردنی لێ دەکرێت. دۆزی کورد بۆ زلهێزەکان بووەتە کارتێکی فشاری سەر مێزی ململانێی خۆیان، جا سۆڤیەت بێت یان ئەمریکا.

هەندێک جار ئێمە لە تاو ئازاری خیانەتی جەمسەرێک، مەیل بە جەمسەرێکی تر دەدەین؛ کە مامەڵەکانی ڕۆژئاوا دەبینین، وا دەزانین ڕۆژهەڵات فریادڕەسە، یان بە پێچەوانەوە. بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت ئێمە جگە لە کارتێکی فشار، هیچی تر نین لە یارییەکەدا؛ بۆیە باشترە ئومێد لەسەر هیچ لایەنێک هەڵنەچنین.

هەندێک جار ئەوان زۆر ڕوونن لە باسکردنی شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێمە، قسەکانی نێردەی ئەمریکاش لە ماوەی پێشوودا شایەدی ئەمەیە، بەڵام ئێمە خۆمانی لێ تێناگەیەنین.

هێشتا تیاچوونی پڕۆژە سیاسییەکەمان لەوەیە بچووکتر بێت تا تیاچوونی دین و کولتوور و زمانمان، کە هەندێک جار بێئاگایانە دەستمان لێ بەرداون.

#ئاستانە_Astana

4/2/2026 2:04:17 PM