کرمۆکەیەک بەرانبەر پەرەسەندن

کرمۆکەیەک بەرانبەر پەرەسەندن

«ئەم کرمۆکە زەردانە لەو هێلکانەی قالۆنچە پەیدا دەبن کە لە ناو خاکدا نێژراون؛ لە سەرەتای بەهاردا و پێش گەشەکردنی گوڵەکان، لەسەر سەری چڵە گیاکان کۆ دەبنەوە. كە بۆنێکی خۆش وەک بۆنی گوڵ بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی هەنگەکان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، پاشان پێیانەوە دەلکێن و لەگەڵیان دەچنەوە ناو شانەی هەنگەکەوە و؛ لەوێش هێلکەی هەنگەکان دەخۆن و خولی ژیانی خۆیان تەواو دەکەن.

جێگەی سەرسوڕمانە کە دایک و باوکی ئەم کرمۆکانە هیچ شتێکیان پێ نەوتوون و نیشانیان نەداون چۆن ئەم کارە بکەن، کەچی ئەوان بە باشی دەزانن چی بکەن. پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە فێری کردوون!

سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە کە ئەو بۆنەی دەری دەکەن، تەنیا لە بۆنی گوڵ ناچێت، بەڵکوو بۆنی ڕاستەقینەی گوڵە؛ چونکە خاوەنی هەمان ئەو ئەنزیمانەن کە ڕووەکەکان بۆ دروستکردنی بۆنەکانیان بەکاری دەهێنن. ئەمەش گرفتێکی تری پەرەسەندنە؛ چونکە هیچ باوانێکی هاوبەشی ڕاستەوخۆ لەنێوان قالۆنچە و ڕووەکە گوڵدارەکاندا نییە، ئەی باشە ئەم کۆپییە سەرەتاییەیان لەکوێ بوو تا پەرەی پێ بدەن؟ بەڵام داروینییەکان بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەم گرفتە دووبارەبووەدا دەکەن، ئەویش بە سڕینەوەی وشەی "گرفت" و زیادکردنی وشەی "لێکچوو"؛ واتە لە جیاتیی "گرفتی پەرەسەندن" دەڵێن "پەرەسەندنی لێکچوو". تەنیا ناوێکیان بۆ داناوە تا بیخەنە ناو چوارچێوەی پەرەسەندنەوە، لە کاتێکدا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە!
ئەگەر کرمۆکەکان ئەو بۆنە دروستەیان نەبووایە، یان لە کات و شوێنی گونجاودا نەبووایە ئەم ڕێکخستنە ئاڵۆزە تێک دەچوو. کەواتە ئێمە لەبەردەم "ئاڵۆزییەکی سادەنەکراو"داین (Irreducible Complexity): ئەگەر تەنیا یەک وردەکاری تێک بچێت، تەواوی پرۆسەکە پەکی دەکەوێت!

ئەحمەد ئیبراهیم

#ئاستانە_Astana

3/25/2026 4:02:33 PM