لەڕەمەزاندا دەزانین..

لەڕەمەزاندا دەزانین..

لە ڕەمەزاندا دەزانین کە تۆزێک برسێتی و تینوێتی ئەوەندەش خراپ نییە، جارجارە بەخۆمان بڵێین «نەخێر» و شتێک لە حەزی خۆمان بگرینەوە، ئەوەندەش قورس نییە.

لە ڕەمەزاندا دەزانین کە خەتمێکی قورئان ئەوەندە قورس و درێژ نییە، با بەمانگێک نەبێت و بە دوان بێت، بۆچی پێمان وایە کارەکە ئەوەندە ئاڵۆزە؟

بۆچی سێ ڕکاتی ویترمان لەلا قورسە، لە کاتێکدا لە تەراویحەکاندا یازدە و زیاتریش دەکەین؟ ئامادەیی جەماعەتەکانی مزگەوت خۆ کاتێکی واش نابات کە بیری لێ دەکەینەوە.

#ئاستانە_Astana

3/16/2026 2:19:01 PM