لە ڕۆژگارە قورسەکاندا چی کۆ بکەینەوە؟
لە ڕۆژگارە قورسەکاندا چی کۆ بکەینەوە؟
لەگەڵ ڕووداوە تازەکان و دەنگوباسی جەنگ و ململانێکان، ترس یەکەم ئاماژەی ناو خەڵکە. هەر کەسە و بە جۆرێک دەربڕین لە ترسی خۆی دەکات؛ کەسانێک پەلاماری بازاڕ و مارکێتەکان دەدەن، پاڵپاڵێنی کڕین و هەڵگرتنی خۆراک و شمەک: «ڕاکە برنج هەڵبگرە، مریشک هەڵبگرە، دەرمان بکڕە نەوەک نەمێنێت... هتد».
بەڵام دڵنیابە ئەگەر دۆخەکە درێژە بکێشێت، هەرچییەک هەڵبگریت بەشت ناکات؛ چونکە سروشتی ئەم ڕووداوانە بە جۆرێکن کە ئامادەکاری بۆ ناکرێت و شتی چاوەڕواننەکراو ڕوو دەدات. گرنگترین شتێک دەستت پێوەی بێت و زامنی تێپەڕاندنی دۆخە قورسەکانت بۆ بکات، ئیمان و باوەڕتە.
لە باتی پارە و شمەک و خواردن و پاڵپاڵێنی خەڵک، ئیمان و یەقینێک کۆ بکەرەوە کە هێزی ڕۆژە قورسەکانت پێ بدات. با هەمیشە دەستت بە دوعا و قورئانەوە بێت و، چاوت لە لوتفی خوا بێت.
باوەڕدار دەبێت هەمیشە دەستی بە حەبلی ئاسمانەوە بێت، نەک بە دوای تەپوتۆزی دنیاوە وێڵ بێت.
#ئاستانە_Astana