خودایە، بۆ خزمەتی خۆت هەڵمانبژێرە و کەسانی تر مەخەرە جێمان

خودایە، بۆ خزمەتی خۆت هەڵمانبژێرە و کەسانی تر مەخەرە جێمان


ئەم موجاهیدە دوای زیاد لە ٢٠ مانگ ئاگر و ئاسن و دووکەڵ و بۆردومان و ناڵە، ٢٠ مانگ برسییەتی و تینوێتی، دەست بەرز دەکاتەوە بۆ ئاسمان و دەڵێت: "خوایە بەکارمان بێنە و مەمانگۆڕەوە بە کەسانی تر."، کێ هێشتا داوا دەکات پەروەردگار بەکاری بهێنێت، دوای ئەوەی گۆشتی پێوە نەما و خوێنی وشک بووە، ماڵی وێران بووە و خۆشەویستانی لەدەست داوە؟!


جیهانیش هەمووی لە تەواوی ئیسراحەتی خۆیانن، دانیشتوون بێ کێشە، شەهیدەکان دەژمێرن و کەناڵەکان دەگۆڕن و واش دەزانن کە شوێنی تایبەتیان لە بەهەشتیان بۆ دانراوە. ئەگەر ئەو موجاهیدە هێشتاش داوا دەکات بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگاکە، ئیتر دیارە کێبڕکێی بەهەشت قورسە قورس!


قورسە؛ بە ئەندازەی ئەوەی ڕژاوەتە مەیدانەکە لە خوێن و ڕاستگۆیی، لە غیرەت و ئارامگری، کێبڕکێی ئەوانە لەسەر بەهەشت ناکرێت، چونکە ئەوانە بە قسە بۆی ناڕۆن، بەڵکوو بە لیژنە بە لەشی دڕاو، ئێسکی هاڕاو خەریکن، بە شەوی درێژی ناو تونێل و چاڵەکان، بە دوعای بەردەوامی هەستان و دانیشتنیان، ئەوان وەک ئێوە داوای فیردەوس ناکەن، بەڵکوو بە سنگەخشێ بۆی دەڕۆن.


ئەمیرە شوڕاب


#ئاستانە_Astana

6/29/2025 11:19:16 PM